ئیسلاموقڕاتیەکان بەرگێکی ئیسلامی و ناوەرۆکێکی سیکولاریستی
نوسینی : غ. بەرزنجی.
سەیر نیە کەوتوینەتە سەردەمێك زۆر کەسان هەن گوزارشت ناکەن لە ڕوخساری خۆیان ، لەبینیندا وێنای چاکی و پاکی و جوانی دەبەخشن پێمان ، لە ناوەرۆکیشدا خۆفرۆشی و نیازی خراپ و خیانەتی گەورە دەشارنەوە لێمان ، ڕوواڵەتیان شتێك دەڵێت بەڵام کاروکردەوەیان پێچەوانە نیگادەکەن بۆمان ، زوبانێکی نەرم و سۆزدارانە بۆ هەڵگرانی دیموکراسیەت و مورتەدەکان ، بەڵام دڕندەو بێبەزەیی و خیانەتکار بەرامبەر ئیماندارێکی غەریبی بەستە زمان ، وەکوهەڵمات چۆن شێوەیەکی جوان و ڕازاوە بە ڕەنگە ئاڵ و واڵا جوانەکان نمایش دەکات بۆمان ، بەڵام بێ بارو لێزان لە ڕێڕەو گۆڕین و لەناوبردنی براکانی لەمەیدان.
لەبیرکردنی ڕێبازی پێغەمبەران (علیهم الصلات و السلام) ، لەناوبردنی یەکتاپەرستی و بڵاو کردنەوەی شیرك و بیدعەو خورافیاتی ئاخر زەمان ، چەواشکردنی هاوڵاتیان و شاردنەوەی حقیقەت و ڕاستیەکان ، شوێن پێ هەڵگرتنی کافرەکان هەنگاو بەهەنگاو لەگوفتار و لە فرمان ، بۆتە پیشەی حیزبە بەناو ئیسلامیەکانی کوردستان .
کوا بانگەشەتان بۆ یەکتاپەرستی و ڕێبازی ئیبراهیمی باوە گەورەمان ، کوا ناساندنی خەڵكی بە طاغوت و مورتەد و کافرەکانی دەوروبەرمان ، کوا هەوڵتان بۆ سەرخستنی ئیسلام و حوکمی خوای گەورەو میهرەبان ، بۆ پرسیار لە خۆتان ناکەن بڵێن ئەرێ ئێمە کۆششمان بۆ چیەو چیمانکردووە بۆ ئیسلامەکەمان ؟
سەرتان نائێشێنم خوێنەران ڕاستیەکی بزر بوو دێنمە پێش دیدەتان ، ئەم حیزبە بەناو ئیسلامیانەی کوردستان ژهری مارن میکرۆبن بۆ لەناوبردنی جەستەی ئیسلامەتی لە ناو کۆمەڵگەی کوردیمان وە فرۆشتنی بە سیکولاره بێدینەکان.
لە شام هاواری موسڵمانان گەیشتە ئاسمانەکان ، بەڵام لای کۆمەڵ و یەکگرتوو تیرۆرستن ئەوانەی بەرگری دەکەن لە ئیمانداران ، بێدینەکان مورتەدەکان پەکەکان pkk ئەوانەی دەستیان تێكەڵە لەگەڵ زاڵمان و کافران برای کوردایەتین نەکەن پشتیان بەردەن کۆمەڵ و یەكگرتوی خۆفرۆش و بێویژدان ، بەڵام موجاهیدێکی خواناسی بەتەقوای دڵ فراوان ئیرهابیە و تیرۆرستن پیاوانی ڕەحمان ، خۆتان بەری کرد لە سەلەف تا لێتان ڕازیبن یەهود و خاچ پەرستان ، کەوتنە دوعا و نزا کردن بۆ طاغوتە ورگ زلەکان ، شەرمیش ناکەن هەتا دوێنێ بوو ئەوان بوون دوژمنی سەر سەختی ڕێگاتان ، مێژووتان ڕەش مشە خۆرن وەك کرمێك لەجەستەی گیانداران ، زەلیلی یاساکانی پەڕلەمان مل نەوی و سەرشۆڕی قاپی دەسەڵاتداران ، ترسنۆکیتان هەڵبژارد مردن باشترە لە ژینێ ماستاو بناغەی پێکەوە ژیانبێت لەگەڵ مورتەدەکان ، وا باسم کرد پێنوسم غەمبارە بە نوسینی حەیاچونتان ، دڵ بە کوڵ و چاو بەگریان کە دەبینێ موسڵمان بۆتە پردێك بۆ پەڕینەوەی فیرعەونەکانی سەردەمی پێکەوە ژیان.