بانگەواز ودەعوە دەکەوێتە خوار وتێکدەشکێ، مەگەم کەسانێکی هەبن بە خوێن ولاشە ئاویدەن .. سەری خۆیانی پێشکەش کەن
نوسینی : عبد الله عزام
گەر بیلال بێ دەنگ بووایە ویاسیر هەروا بە فرت وفێڵ کاری خۆی بەسەر بردایە، عوسمانی کوڕی مَظْعُون کۆڵی دایەو تەسلیم بووبا ! ئەبو بەکر مەرجەکەی “اِبنُ الدَغِنَة”ی پێ قبووڵ با – کە قورئان بخوێنێتەوە دەنگی بەرز نەکاتەوە، چون دەنگەکەی ئەبو بەکر بە قورئانا قورەیش لە جێ ئەهەژێنێ –
گەر هەموو ئەو خەڵکە لە ڕووی زۆری جەهل ونەفامی وجەبەرووتییا بێ دەنگ وبێ ڕەنگ بوونایە، قەت نەدەبوو ئیسلام لە مەکە دەرچێتو ئەولای حەروورا تێپەڕکا !
پەنجەی بیلال لە ژێر ئازار وئەشکەنجە کە ڕووی لە ئاسمانەوەیە، بە ماندوویی (أَحَدٌ .. أَحَدْ) دەڵێتەوە، لە ناخەوە کوفر وخودانەناسی ئەهەژێنێتن، لە ڕەگەوە درەختی جەهل ونەفامی ئەجووڵێنێ.
بانگەواز وهەر دەعوەیەك لە قۆناغی یەکەمیدا – وەك مالیك بن نەبی دەڵێ – تەنها وتەنها بە دەنگی ڕۆح سەردەکەوێ، نەك دەنگی عەقڵ وهۆشیاری !
قۆناغی عەقڵ قۆناغێکی ئەولاتری قۆناغی “دەنگی ڕۆح”ە، کە قوربانی وفیداکاری دەبزوێنێ.
گەر دەنگی عەقڵ وهۆشیاری لەگەڵ بیلال قسەو باسی بکردایە، دەیگوت: “ئومەییەی کوڕی خەلەف گۆڵدەو، پێی بێژە: من وام لەسەر دینەکەی لات وعوززا ! شەویش بچۆ لای پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم؛ بۆ لای ڕابەر ویاوەر وپێشەنگی ڕاستەقینەی خۆتو پێی بێژە: بە ئومەییە پێکەنیمو گۆڵمدا، وای زانی لەگەڵ ئەودامو وێڵی کردم” !
بەڵام بانگەواز ودەعوە بەو دانایی وسیاسەتە هەرگیز لەبۆی ناچێتە سەر. بانگەواز ئا بەو شێوەیە سەراوسەر دەکەوێتە خوار وتێکدەشکێ، مەگەم کەسانێکی هەبن بە خوێن ولاشە ئاویدەن .. سەری خۆیانی پێشکەش کەن !